هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، عێراق به‌ره‌و لێواری له‌ناوچوون ده‌بات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێبه‌رێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق، ئه‌و وڵاته‌ به‌ره‌و لێواری له‌ناوچوون ده‌بات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ هه‌وڵی دۆڕاوه‌کانی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌م دواییه‌ی پاشهاتێکی کاره‌ساتباری بۆ ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق به‌دوادا ده‌بێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئاوه‌ها هه‌وڵێک عێراق به‌ره‌و شڵه‌ژاوی و لێواری له‌ناوچوون ده‌بات.

زێباری داوای له‌ کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ به‌غدا کرد له‌ ڕیگای تاوتوێ کردنی سکاڵای ناڕازییان به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، متمانه‌ی هاووڵاتییان بۆ ئه‌و کۆمیسیۆنه‌ ڕابکێشێت.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی ئه‌لته‌غییری عێراق

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14825

Your Comment

You are replying to: .
captcha