به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مڕاڵ ئاکشنه‌ر به‌ربژێری ئی پارت له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی تورکیا له لێدوانێکدا ڕای‌گه‌یاند: ڕاستییێک هه‌یه و ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه که مڕاڵ ئاکشنه‌ر هیچ کێشه‌یێکی له‌گه‌ڵ برایانی کورددا نییه. هه‌م له ڕۆژهه‌ڵات و هه‌م له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا ئاوڕێکی زۆر له پارته‌که‌مان ده‌درێته‌وه و ئه‌وه‌ش بۆته هۆی خۆشحاڵی ئێمه. چیتر سه‌رده‌می قسه کردن له بواری سیاسی به به‌رنامه‌ڕێژیی ئه‌ردۆغانه‌وه کۆتایی پێهاتوووه.
ناوبراو له درێژه‌ی وته‌کانیدا ئاماژه‌ی دایه دۆخه‌که‌ی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، به‌ربژێری پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و وتیشی: به ئاشکرا هه‌ڵوێستی خۆمان له باره‌ی به‌ڕێز ده‌میرتاشه‌وه ڕاگه‌یاندوووه. ده‌میرتاش مه‌حکووم نییه و ته‌نها تاوانباره. وه‌کوو به‌ربژێری سه‌رۆک کۆماری ده‌بێ مافی یه‌کسان بۆی له به‌رچاو بگیردرێت.
ئاکشنه‌ر له درێژه‌دا ڕوونیشی کرده‌وه: ئێمه هاووڵاتییانی کورد به که‌سانێک ده‌زانین که له ئۆپه‌راسیۆنه تیرۆریستییه‌کاندا زیاترین زوڵمیان لێی کراوه. ئێمه وه‌کوو ئی پارتی تورکیا له 81 پارێزگای ئه‌و وڵاته‌دا ڕوانگه‌یێکمان هه‌یه که باوه‌شی بۆ 81 ملیۆن که‌س کردۆته‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Diken
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment