به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سلیمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی تورکیا ڕه‌خنه‌ی گرت له په‌یامی سه‌رکرده‌کانی پارته ئۆپۆزسیۆنییهکانی تورکیا و داواکه‌یان بۆ ئازادیی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، به‌ربژێری پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له زیندان و وتی: ئه‌و حیزبانه که تازه دامه‌زراون و ئه‌وانه‌ی که کۆنن؛ حیزبی نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌کان و ته‌نانه‌ت ئه‌و حیزبه‌ی که به‌رده‌وام باسی حیزبی ئاتاتورک بوون ده‌کات و یان ئه‌و که‌سانه‌ی که له ژێر ناوی نه‌ته‌وه‌خواز پارتی سیاسیی نوێ داده‌مه‌زرێنن؛ هه‌موویان به‌ره‌ڤانی له ئازادی ده‌میرتاش ده‌که‌ن. ئاوه‌ها شتێک چلۆن مومکینه؟ ڕێزی یاسا چی لێهاتوووه؟ بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانن ده‌نگێکی زیاتر وه‌ده‌ست بێنن و یان ڕێزێک بۆ ئه‌ورووپا دابنن و یان بچنه ژێر چه‌تری ئه‌وان ده‌ست ده‌ده‌ن ئاوه‌ها هه‌ڵوێست نواندنێک.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ڕوونیشی کرده‌وه: ئه‌مڕۆ چ شتێک ئێوه ئازار ده‌دات؟ ئه‌و هێمنایه‌تییه‌ی که له ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیادایه بۆته هۆی ئازاری ئێوه؟ چیتر کچێکی 16 ساڵان له ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا بۆ چیاکان نابرێت ئه‌وه ئازاری ئێوه ده‌دات؟ خانمی ئاکشنه‌ر پارتی سه‌ر به ئه‌ربه‌کان و یان به‌ڕێز موحه‌ڕه‌م ئینجه بۆته هۆی ئازاری ئێوه؟
سه‌رچاوه: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment