په‌رله‌مان و کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن مافی هەڵوەشاندنەوەی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنیان نییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی یاساییی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: به‌پێی ده‌ستووری عێراق په‌رله‌مان و کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان مافی هەڵوەشاندنەوەی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیان نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موحسن سه‌عدوون که‌ ئه‌ندامی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌ به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: به‌پێی ده‌ستووری عێراق په‌رله‌مان و کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان مافی پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مدواییه‌یان نییه‌ و ده‌ستکراوه‌ییی دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراقیش له‌ ئاستی په‌سه‌ند کردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و تاوتوێ کردنی سکاڵاکانه‌.

ناوبراو وتیشی: ئه‌گه‌ر بسه‌لمێندرێت که‌ له‌ بازنه‌یێکی ده‌نگداندا ساخته‌کاری ئه‌نجام دراوه‌ ده‌سته‌ی دادوه‌ریی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن مافی داخستنی ئه‌و بازنه‌یه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام ناتوانێت به‌ ته‌واوه‌تی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14813

Your Comment

You are replying to: .
captcha