مەسروور بارزانی سوپاسی  ڕەوتی سەدر دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییێکی تەلەفونیدا سوپاسی رەوتی سەدری کرد سەبارەت بە ڕۆڵیان بۆ تێپەڕاندنی یاسای بودجەی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییێکی تەلەفونی لە گەڵ نەسار ڕوبەیعی سەرۆکی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر ئەنجام دا و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی سەرکردایەتی ڕەوتی سەدر و ڕۆڵی کاریگەرییان لە تێپەڕاندنی یاسای بودجەی فیدراڵی دەربڕی.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لەو پەیوەندییە تەلەفونییەدا، هیوای خواست، تێپەڕاندنی یاسای بوودجە، ببێتە هەنگاوێک بۆ چارەسەر کردنی هەموو کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای دەستوور.

هەروەها چەند رۆژێک پێش ئێستا جەعفەر ئیمینکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی نزیکبوونەوەی پارتی و ڕەوتی سەدری ئاشکرا کرد و رایگەیاند، لەسەر ئاستی عێراق پارتی نزیکبوونەوەی لەگەڵ سەدرییەکان زیاترە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1481

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha