میحوه‌ری ئیلام بۆ ئه‌یوان ده‌کرێته‌ چوار ساید

به‌شی ئیلام- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێگا و شارسازیی پارێزگای ئیلام ده‌ڵێت: به‌ ته‌رخاندانی 40 ملیارد ڕیاڵ میحوه‌ری ئیلام بۆ ئه‌یوان چوار سایدی ده‌کرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌یدکه‌ماڵه‌دین میرجه‌عفه‌ریان له‌و باره‌وه‌ به‌ هه‌واڵنێرانی ڕا‌گه‌یاند: به‌ ته‌رخاندانی 40 ملیارد ڕیاڵ میحوه‌ری ئیلام بۆ ئه‌یوان چوار سایتی ده‌کرێته‌وه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ڕێگای ئیلام بۆ شاری ئه‌یوان و ئیلام بۆ کرماشان ده‌گرێته‌وه‌ و یه‌کێک له گرینگترین‌ میحوه‌ره‌کانی‌ په‌یوه‌ندیی پارێزگای ئیلامه‌.

میرجه‌عفه‌ریان هه‌روه‌ها زیادیشی کرد: ئه‌و ڕێگایه‌ له‌ ڕۆژانی چله‌ی ماته‌مین یه‌کێک له‌ شیاوترین ڕێگا په‌یوه‌ندییه‌کانی زیاره‌تکارانه‌.

ناوبراو درێژه‌ی دا: پێشبینی ده‌کرێت پڕۆژه‌ی ڕێگای ئیلام بۆ شاری ئه‌یوان و ئیلام بۆ کرماشان له‌ حه‌فته‌ی ده‌وڵه‌تدا بچێته‌ قۆناغی جێبه‌جێ کردنه‌وه‌.


کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14803

Your Comment

You are replying to: .
captcha