وردەکاریی ڕاگرتنی هەناردەی گەورەترین کێڵگەی نەوتیی ژێر کونترۆڵی یەکێتی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند بەهۆی وەرگرتنەوەی تەندەر لەو کۆمپانیای تەندەرەکەی بۆ دەرچووە هەناردەی نەوتی گەورەترین کێڵگەی نەوتیی ژێر کونترۆڵی یەکێتی ڕاگیراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانەسروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: ماوەی چوار ڕۆژە بەھۆی ناکۆکی دوو کۆمپانیا گواستنەوە و بەرھەمھێنانی ٣٣ ھەزار بەرمیل نەوتی حەسیرە «گەورەترین کێڵگەی نەوتیی ژێر کونترۆڵی یەکێتی» وەستاوە.

ئەو پەرلەمانتارە لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، دوای ئەوەی ماوەی یاسایی ئەو کۆمپانیایە تەواوبوو، کەکاری گواستنەوەی نەوتی حەسیرەی دەکرد، ئامادەکاری بۆ پرۆسەی تەندەرین کرا، دوای ئەنجامدانی تەندەر کار بەو تەندەرە نەکرا، درایەوە ھەمان کۆمپانیای پێشوو بە نرخی ١٩.٥ دۆلار بۆ گواستنەوەی یەک تەن نەوتی حەسیرە بۆ بۆری نەوتی خورمەڵە، کە پێشتر ٢٧ دۆلار بووە.

عەلی حەمە ساڵح ئاماژەی بەوەش کردووە، بەھۆی ناڕازی بوونی سایەق تانکەرەکان و ئەو کۆمپانیایانەی کە دەڵێن: ئامادەین بە کەمتر لەو نرخە باری بکەین چوار ڕۆژە پرۆسەی گواستنەوەی ٣٣ ھەزار بەرمیل نەوتی حەسیرە ڕاگیراوە و ئێستاش بەرھەمھێنان وەستاوە.

ناوبراو نووسیویشیەتی، نزیکەی ١٣٠٠ سایەق تانکەری گەرمیان لە گواستنەوەی ئەم نەوتەدا کاردەکەن، ئەمڕۆ دوای گفتوگۆ کردن لەگەڵ سایەق تانکەرەکان بەڵێنی ئەوەمان پێدان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و ئەنجومەنی وەزیراندا کاری جدی بکەین، کە بەشێوەی یاسا ئەم گرفتە چارەسەر ببێت.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە بە دوو رێگا کێشەکە چارەسەر دەبێت یان بەپێی تەندەر بدرێتە ئەو کۆمپانیای کەمترین نرخ لێدەدات و مەرجی یاسایی تێدایە یان حکوومەت خۆی پرۆسەکە بەڕێوە ببتات و ئەو سایەق تانکەرانەی ئێستا کاردەکەن لە کاری خۆیان بەردەوام بن و بۆ گواستنەوەی ھەر تەنێک ٢٤ ھەزار دیناریان بۆ ئەژمار بکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1480

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha