قایمقامی سۆران: زیاتر له‌ 100 گوندی سیده‌كان چۆڵ كراون

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- قایمقامی سۆران ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا ڕه‌وشی ناوچه‌ سنوورییه‌كان سه‌قامگیر نییه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ندین گوند چۆڵ كراون و دانیشتوووانی ئاواره‌ی شوێنه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كرمانج عیزه‌ت قایمقامی سۆران به‌ ڕادیۆ نه‌وای ڕاگه‌یاند: به‌هۆی بوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێم، سوپای توركیا به‌ به‌رده‌وامی گونده‌كان ده‌كاته‌ ئامانج و بۆردومانیان ده‌كات و ته‌نها له‌ سنووری ناحیه‌ی سیده‌كان زیاتر له‌ 100 گوند زیانیان به‌ركه‌وتوووه‌ و تا ئێستاش ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه‌ و گرفتی له ‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی گوندنشینان دروست كردوووه‌.

قائیمقامی سۆران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد به‌هۆی ناسه‌قامگیریی ناوچه‌ سنوورییه‌كان گوندنشینان ناتوانن زێدی خۆیان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه ‌و كاری ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵی خۆیان بكه‌ن و به‌شێكی زۆریان له‌ كۆمه‌ڵگه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر و سۆران نیشته‌جێ بوونه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14798

Your Comment

You are replying to: .
captcha