هەوڵەکانی لێژنەی هاوبەشی هەولێر و بەغدا بۆ کردنەوەی دەروازە سنوورییەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەوڵەکانی لێژنەی هاوبەشی هەولێر و بەغدا بۆ کردنەوەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولقادر عەبدوڵڵا، جێگری بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم، ڕایگەیاند: دانووستان و گفتوگۆی بەردەوامی ئەو لیژنە هاوبەشەی لە نێوان هەرێم و بەغدا بۆ بابەتی گومرگی و خاڵە سنورییەكان پێک هێنراوە بەردەوامە.

ناوبراو وتیشی: "ئێمە سەردانی بەغدامان كردووە، بڕیاریشە بەم زووانە وەفدێكی بەغدا سەردانی هەرێم بكات و چاوەڕوانین، بۆ ئەوەی دوا بڕیار لەسەر پێناسەی گومرگی بدرێت و ڕێكەوتن واژۆ بكرێت".

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم ئاماژەی بۆئەوەش كرد كە بەكۆتایی هاتنی كارەكانی لیژنە هاوبەشەكەی یەكخستنی پێناسەی گومرگی، كێشەی سەرجەم دەروازە سنوورییەكان چارەسەر دەكرێ و ئاشكراشی كرد: "تەنها كێشەی خاڵە سنوورییەكان پێناسەی گومرگییە، بە یەكلا بوونەوەی ئەو كێشەیەش، گرفتی خاڵە سنوورییەكانی هەرێم نامێنێت، دوای ئەوەی پێناسەكانیش یەكخرا، لە قۆناغی دووەمدا هەوڵی بە ئەلیكترۆنی کردنی دەدەدرێت".

سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی سلێمانی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14789

Your Comment

You are replying to: .
captcha