دادگای فیدراڵی عێراق وەڵامی سکاڵاکانی تایبەت بە هەڵبژاردن دەداتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدراڵی عێراق وەڵامی ئەو داخوازییانە دەداتەوە کە داوایان کردووە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەم دواییەی پەرلەمانی ڕەت بکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەیاس ساموک وتەبێژی فەرمیی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ڕایگەیاند: ئەو دادگایە لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا پرسی سکاڵای هەڵبژاردنی تاوتوێ کردووە.

ناوبراو زیادی کرد: دەزگای دادی عێراق لەگەڵ هیچ کەس و لایەنێک دوژمن نییە و بەو حاڵەشەوە بەرپرسی تاوتوێ کردنی سکاڵای هەڵبژادرن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق و ئەو کۆمیسیۆنە دەتوانێت سکاڵاکان و ناڕەزاییەکانی هەڵبژاردن قبووڵ بکات یا ڕەتی بکاتەوە.

سەرچاوە: شەفەق نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14788

Your Comment

You are replying to: .
captcha