لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان داواكانی پارتی ‌و یه‌كێتییان له‌ به‌غدا ڕه‌ت کردۆته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- عامر فایز ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی فه‌تح به ‌سه‌رۆكایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕای‌گه‌یاند: زۆرێک له ‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق داوای شاندی پارتی دیموكرات ‌و یه‌كێتی نیشتمانییان له ‌به‌غدا ڕه‌ت کردۆته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه‌ 26ی ئایار عامر فایز له ‌میانی لێدوانێكیدا وتی: شانده‌کانی پارتی ‌و یه‌كێتی له ‌كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان داوای زیاد كردنی بودجه‌ی هه‌رێم و جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری ‌و پشكی هه‌رێم له‌ حكوومه‌تی عێراقیان كردوووه‌.

ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوووه‌ كه‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان جه‌ختیان كردوووه‌ته‌وه‌ له ‌ئه‌گه‌ری پشتگیریی كورد بۆ پێكهێنانی حكومه‌تیش ئاماده‌ نین ئه‌و داواكارییانه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.

شاندی پارتی دیموكرات‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان هه‌فته‌ی ڕابردوو به ‌جیا سه‌ردانی شاری به‌غدایان كرد و بۆ پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان گفتوگۆیان كرد.

هه‌روه‌ها ڕای‌گه‌یاندوووه‌ كه‌ زۆربه‌ی كوتله‌ سیاسییه‌كانی عێراق ڕه‌تیان كردوووه‌ته‌وه‌ ماده‌ی 140 جێبه‌جێ بكه‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان داوایان كردوووه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌شیان بۆ ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ڕه‌ت كردوووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14768

Your Comment

You are replying to: .
captcha