ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ته‌نگژه‌ له‌ نێوان هێزه‌کانی‌ کورد و عه‌ره‌ب له‌ ناوچه‌ عه‌ره‌ب نشینه‌کانی سووریا دروست ببێت

به‌شی جیهان- به‌ نووسینی فاینه‌نشاڵ تایمز، عه‌شیره‌ عه‌ره‌به‌کان له‌ ڕه‌قه‌ 7 مانگ پاش ئازادبوونی له‌ بنده‌ستی چه‌کدارانی داعش، چیتر هێزه‌ کوردییه‌کان به هێزێکی‌ ڕزگارکه‌ر نازانن به‌ڵکوو ئه‌وان به‌ داگیرکار وه‌سف ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا که‌ هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا له‌ شه‌ڕ دژی داعش دێنه‌ ئه‌ژمار سه‌ره‌ڕای ئازاد کردنی ناوچه‌ کوردنشینه‌کان له‌ باکووری سووریا که‌ زۆربه‌یان کوردن، له‌گه‌ڵ هێزی عه‌ره‌ب له‌ ناوخۆی هێزه‌کانی دیموکراتیکی سووریا له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی ناوچه‌ زۆرینه‌ عه‌ره‌ب نشینه‌کانی سووریا له‌وان ته‌بقا و ڕه‌قه‌ش به‌شدار بوون. به‌ڵام چه‌ندین مانگ پاش ئازادکردنی ڕه‌قه‌ عه‌شیره‌ عه‌ره‌به‌کانی دانیشتووی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ چاوێکی تره‌وه‌ به‌ هێزه‌ کوردییه‌کاندا ده‌ڕوانن.

ئه‌مریکا پاش ئازادکردنی ناوچه‌ باکوورییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌ڵێنیان دا له‌ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ و پێکهێنانی هێزه‌ ئه‌منییه‌ ناوخۆی و سنوورییه‌کان یارمه‌تی به‌ کورد و عه‌ره‌به‌کان بده‌ن به‌ڵام هه‌ڵمه‌تێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا 200 ملیۆن دۆلاری که‌ بۆ ئه‌و کاره‌ ته‌رخان داوه‌، هه‌روا هێشتۆته‌وه‌.

فاینه‌نشاڵ تایمز له‌ ڕاپۆرتێکدا نووسیی: به‌وه‌شه‌وه‌ که‌ ناوچه‌کانی زۆرینه‌ عه‌ره‌ب نشینی سووریا له‌ هاتنی هێزه‌ کوردییه‌کان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ بۆ کردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی داعش پێشوازییان کرد به‌ڵام چه‌ندین مانگ پاش ئازادکردنی ئه‌و ناوچانه‌ له‌وان ڕه‌قه‌ ڕوانگه‌ی عه‌ره‌به‌کان نیسبه‌ت به‌ کورد گۆڕدراوه‌ و ئه‌وان به‌ هێزێکی داگیرکار ده‌بینن.

فاینه‌نشاڵ تایمز هۆکاری تووڕه‌یی عه‌ره‌به‌کان له‌ کورد و ئه‌مریکاییه‌کانی لایه‌نگری کورد به‌ کۆنتڕۆڵی ئه‌و ناوچانه‌ و ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ به‌ دۆخی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌ زانیوه‌ چوونکه‌ به‌وه‌شه‌وه‌ که‌ چه‌ندین مانگ له‌ ئازاد کردنی ڕه‌قه‌ تێده‌په‌ڕێت هیچ ئیمکاناتێک وه‌کوو ئاو و کاره‌با بوونی نییه‌ و داوه‌ ته‌قینه‌وه‌ییه‌کان هه‌موو ڕۆژێک گیانی هاووڵاتییان ده‌گرێت و هه‌زاران ته‌رمیش له‌ ژێر که‌لاوه‌کانی شاردا ماونه‌ته‌وه‌.

عومه‌ر عه‌لووش، ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نیی ڕه‌قه‌ که‌ ڕۆڵێکی گرینگی له‌ دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندیی نێوان عه‌ره‌ب و کورده‌کان و پێکهێنانی هێزی هاوبه‌شی دیموکراتیکی سووریا بوووه‌، له‌ چه‌ند ڕۆژ پێش کوشتنی له‌ شۆقه‌که‌یدا که‌ ده‌خرێته‌ پاڵ هێزه‌کانی لایه‌نگری تورکیا له‌ ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ی ئه‌مریکا نیسبه‌ت به‌ دۆخی عه‌ره‌به‌کانی ڕه‌قه‌ گله‌یی کردوووه‌ و به‌ فاینه‌نشاڵ تایمزی وتبوو ئه‌مریکییه‌کان هیچ کارێک بۆ ئێمه‌ ناکه‌ن.

به‌پێی ڕاپۆرتی فاینه‌نشاڵ تایمز، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له‌ عه‌ره‌به‌کانیش بیریان له‌ ده‌ستکاری کردنی چه‌ک و کردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ کوردییه‌کان کردۆته‌وه‌ به‌ڵام ترسیان هه‌یه‌ داعش له‌و کاره‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی که‌ڵک وه‌ربگرێت.

چالاکێکی مه‌ده‌نیی عه‌ره‌بیش له‌ ده‌یره‌زوور که‌ له‌وێدا کورده‌کان له‌ حاڵی گه‌مارۆدانی دوایین سه‌نگه‌ره‌کانی داعشن، له‌ ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ی هێزه‌ کوردییه‌کان به‌ دۆخی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ -به‌وه‌یشه‌وه‌ که‌ ئه‌و هێزانه‌ ئیداره‌ی ئه‌و ناوچانه‌یان له‌ ده‌ست دایه‌- ڕه‌خنه‌ی گرتوووه‌. ناوبراو که‌ نه‌یویستوووه‌ ناوی بدرکێندرێت به‌ فاینه‌نشاڵ تایمزی وتوووه‌ کورده‌کان له‌و ناوچانه‌ هیچ هه‌وڵێکیان بۆ ئێمه‌ ئه‌نجام نه‌داوه‌ ئه‌وان بیر له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان ده‌که‌نه‌وه‌ و ته‌نها ژماره‌یێک عه‌ره‌بی موحافزه‌کاریان دۆستی خۆیان کردوووه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، هه‌ندێ عه‌ره‌بی سووریا ترسیان له‌وه‌یه‌ کورده‌کانی چه‌ندین ناوچه‌ له‌وان ڕه‌قه‌ و ده‌یره‌زوور له‌ به‌رانبه‌ر به‌ فه‌رمی ناسینی ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی سووریا وه‌کوو ناوچه‌یێکی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر بداته‌ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا.

فاینه‌نشاڵ تایمز ئاماژه‌ی دایه‌ ته‌ئکیدی تورکیا بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌و ناوچانه‌ و پچڕینی یارمه‌تییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ و مه‌ترسیی دروست بوونی یه‌کسانی له‌ نێوان کورد و عه‌ره‌به‌کان پاش کردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ته‌واوی داعش، سه‌باره‌ت به‌ شڵه‌ژاوی بوونی ئه‌و ناوچه‌یه‌ هۆشداری داوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14765

Your Comment

You are replying to: .
captcha