به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌و دانیشتنه که ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 26ی ئایار ئه‌نجام درا مه‌لا به‌ختیار به په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیای ڕاگه‌یاند: له كاتێكی گونجاو‌دا سه‌ردانی كوردستانتان كردوووه كه هه‌ڵبژاردن ته‌واو بوووه و هاوكاتی گفتوگۆی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراقه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌ت.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه: ئه‌مجاره‌ش وه‌ک جاره‌كانی پێشوو زۆر ئه‌سته‌مه كابینه‌ی حكوومه‌تی عێراق به بێ كورد به تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی پێكبهێنرێت.
مه‌لا به‌ختیار هیوایشی خواست هاتنی وه‌فده‌كه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی زووتر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و كابینه‌یێک دروست بكرێ له ئاست چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و جێبه‌جێ كردنی ده‌ستوور و شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه.
ناوبراو له به‌شێكی‌تری قسه‌كانیدا وتی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ئاینده‌یێكی نزیكدا به وه‌فدێكی یه‌كگرتوو بچینه‌وه به‌غدا و له سه‌ردانی یه‌كه‌مدا هیچ به‌ڵێنێكمان به لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق نه‌داوه به‌ڵكوو ویستمان له نزیكه‌وه ڕایان بزانین و نه‌بینه به‌شێک له كێشه‌كان به‌ڵكوو به‌شێک بین له چاره‌سه‌ر.
مه‌لا به‌ختیار ئاشکراشی کرد: ڤیتۆمان له‌سه‌ر هیچ لایه‌ن و که‌سێک نییه به‌ڵكوو ڤیتۆمان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه لایه‌نێک بیه‌وێت وه‌ک جاری پێشوو سیاسه‌ت بكات و ده‌ستور جێبه‌جێ نه‌كات و مافه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌سته‌به‌ر نه‌كات و كێشه‌ی مووچه و بودجه، مه‌شق‌و پڕچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه، كێشه‌ی نه‌وت و گاز، ماده‌ی 140و ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی که‌رکووک و ناوچه دابرێنراوه‌كان و نه‌هێشتنی حكوومی عه‌سكه‌ری و دامه‌زراندنی حكوومی مه‌ده‌نی به‌پێی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن.
هه‌روه‌ها وتیشی: پۆستی سه‌رۆک كۆمارمان ده‌وێ و سه‌رۆكی كۆمار ئیستحقاقی كورده و له ناو كوردیش ئیستیحقاقی یه‌كێتییه.
مه‌لا به‌ختیار به ئاماژه‌دان به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و سه‌ركه‌وتنی كورد ڕاشی‌گه‌یاند: ئاینده‌مان له ده‌ست نه‌داوه و ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له ناوچه دابڕێنراوه‌كان به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن خه‌ڵک وره‌ی به‌ر نه‌داوه.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ندێک لایه‌ن ڕووبه‌ڕووی یه‌كێتی ده‌كرێنه‌وه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه دا ئه‌گه‌ر یه‌كێتی په‌نای بۆ ساخته‌كاری ببردایه ئه‌وه ده‌نگه‌كانی كه‌می نه‌ده‌كرد و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ژماره و به‌ڵگه ڕاستییه‌كانی سه‌لماند.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه یه‌كێتی هیچ ڕێگریمان له لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمیسیۆن و دادگای فیدراڵی نییه له‌باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌وه و وتیشی: سیاسه‌تی هه‌ڵچوون و تووڕه‌بوون و كاردانه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی به شكستی‌تر كۆتایی پێدێت.
مه‌لا به‌ختیار له‌باره‌ی مه‌ترسیی داعش‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی كاره تیرۆریستییه‌كان ڕای‌گه‌یاند: مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌مه‌ودوا كه‌متر نییه له‌وه‌ی پێشتر به‌ڵكوو ده‌ستیان كراوه‌تره بۆ كوشتن و كاری تێكده‌رانه و گواستنه‌وه‌ی تیرۆر بۆ ئه‌ورووپا‌و ئێستا خۆیان شوێن و كاتی كرده‌وه و په‌لاماره‌كانیان هه‌ڵده‌بژێرن.
په‌یوه‌ست به هه‌مان پرس لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی وتی: شه‌ڕی تێكشكاندنی داعش متمانه‌ی یه‌كێتی له ناو جه‌ماوه‌ری زیاتر كردوووه.
مه‌لا به‌ختیار له‌باره‌ی دۆخی ئاواره‌كانی له كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه دا له هیچ ناوچه‌یێکی کوردستان كه ئۆردوگای ئاواره‌كانی لێیه سكاڵا له‌سه‌ر مامه‌ڵه و خزمه‌ت كردنی ئاواره‌كان له‌سه‌ر ئیداره‌ی ئه‌و ناوچانه نییه و به پێچه‌وانه‌وه ئاواره‌كان له شێوازی مامه‌ڵه و خزمه‌تگوزارییه‌كان ڕازین و له سه‌ردانی وه‌فدی یه‌كێتی بۆ به‌غدا له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ڕه‌سمی سوپاسی یه‌كێتی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كرد.
لای خۆشیانه‌وه په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا سوپاسی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییان كرد.
په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا ڕاشیان‌گه‌یاند: سوپاسی پێشمه‌رگه و گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌ی كردیان له تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعشدا قاره‌مانیه‌تیێكی گه‌وره‌یه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه دا له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا ده‌چنه به‌غدا و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراقیش به سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment