ژنانی عێراقیش ده‌توانن ببنه‌ سه‌رۆک وه‌زیران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی هاوپه‌یمانیی سائیروون ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ هێڵێکی سووری بۆ ئه‌و که‌سایه‌تییانه‌ نییه‌ که‌ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرن و ده‌شڵێت: ژنانیش ده‌توانن ئه‌و پۆسته‌ وه‌ئه‌ستۆ بگرن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جاسم حه‌لفی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات نابێت به‌رته‌سک بوونه‌وه‌یێک له‌سه‌ر دابه‌ش کردنی پۆسته‌ سیادییه‌کان له‌وان پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ نێوان شیعه‌کان، پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان بۆ ئه‌هلی سوننه‌ و پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار بۆ کورده‌کان بێت و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ده‌بێ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆستانه‌ هه‌ندێک که‌سایه‌تیی نه‌ته‌وه‌خواز هه‌ڵبژێردرێن.

ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ هاوپه‌یمانیی سائیروون هێڵێکی سووری بۆ ئه‌و که‌سایه‌تییانه‌ نییه‌ که‌ ده‌بێ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وه‌ئه‌ستۆ بگرن و ته‌نانه‌ت مومکینه‌ ژنێکێش بۆ ئه‌و پۆسته‌ هه‌ڵبژێردرێت.

جاسم حه‌لفی ڕاشی‌گه‌یاند: هاوپه‌یمانیی سائیروون به‌ هاوپه‌یمانییه‌کانی نه‌سر و حیکمه‌ و ژماره‌یێک له‌ حیزبه‌ کوردستانییه‌کان نزیکه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14751

Your Comment

You are replying to: .
captcha