به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جاسم حه‌لفی ئاماژه به‌وه ده‌کات نابێت به‌رته‌سک بوونه‌وه‌یێک له‌سه‌ر دابه‌ش کردنی پۆسته سیادییه‌کان له‌وان پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له نێوان شیعه‌کان، پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان بۆ ئه‌هلی سوننه و پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار بۆ کورده‌کان بێت و ڕایده‌گه‌یێنێت: ده‌بێ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆستانه هه‌ندێک که‌سایه‌تیی نه‌ته‌وه‌خواز هه‌ڵبژێردرێن.
ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه که هاوپه‌یمانیی سائیروون هێڵێکی سووری بۆ ئه‌و که‌سایه‌تییانه نییه که ده‌بێ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وه‌ئه‌ستۆ بگرن و ته‌نانه‌ت مومکینه ژنێکێش بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژێردرێت.
جاسم حه‌لفی ڕاشیگه‌یاند: هاوپه‌یمانیی سائیروون به هاوپه‌یمانییه‌کانی نه‌سر و حیکمه و ژماره‌یێک له حیزبه کوردستانییه‌کان نزیکه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment