کوردپرێس: یەحیا ڕەسووڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە لاپەڕەی تویتەری ڕایگەیاندووە: لە مینایە ئۆپراسیۆنێک لە ناوەندی عێراق، هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە سەرکەتوو بوون لە دۆزینەوەی و بەدواداچوونی تێرۆریستێکی داعش.
ناوبراو وتیشی: بە هەوڵی قارەمانانەی دەزگای دژەتێرۆر "تێرۆریست ئەمیری نوێی ناوچەی دیجلە مان دەست بە سەر کردووە".
جگە لەمانە دەزگای دژە تێرۆر دەستیان بەسەر سێ ماتۆڕی داعشەکاندا گرتووە و توونێلێکی میلیشیاکان خاپوور کراوە.
یەحیا ڕەسووڵ هەروەها ڕایگەیاند کە پێشتر ئەمیرێکی دیکەی داعش لە ئۆپراسیۆنێکی دیکەدا لە عێراق کوژراوە
سەرچاوە: پەیامی کورد
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment