سەرکردەیێکی داعش لە عێراق دەستگیر کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزە چەکدارەکانی عێراق یەکێک لە سەرکردەکانی گرووپی تێرۆریستی داعشیان دەستگیر کرد.

کوردپرێس: یەحیا ڕەسووڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە لاپەڕەی تویتەری ڕایگەیاندووە: لە مینایە ئۆپراسیۆنێک لە ناوەندی عێراق، هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە سەرکەتوو بوون لە دۆزینەوەی و بەدواداچوونی تێرۆریستێکی داعش.

ناوبراو وتیشی: بە هەوڵی قارەمانانەی دەزگای دژەتێرۆر "تێرۆریست ئەمیری نوێی ناوچەی دیجلە مان دەست بە سەر کردووە".

جگە لەمانە دەزگای دژە تێرۆر دەستیان بەسەر سێ ماتۆڕی داعشەکاندا گرتووە و توونێلێکی میلیشیاکان خاپوور کراوە.

یەحیا ڕەسووڵ هەروەها ڕایگەیاند کە پێشتر ئەمیرێکی دیکەی داعش لە ئۆپراسیۆنێکی دیکەدا لە عێراق کوژراوە

سەرچاوە: پەیامی کورد

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1475

Your Comment

You are replying to: .
captcha