به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، میتینگی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له هه‌لومه‌رجێکدا له مه‌یدانی نئۆمارکی شاری کۆلنی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه چوو که پۆلیسی ئه‌ڵمانیا له سه‌روبه‌ندی ده‌ست پێکردنی وته‌دانی ئه‌ندامانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان سه‌ردانی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و میتینگه‌ی کرد و ڕێگه‌ی نه‌دا ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه وته‌کانیان پێشکه‌ش بکه‌ن.
پۆلیس به کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی میتینگی کۆلنی ڕاگه‌یاندوووه که ئیزنی وته‌دان به په‌رله‌مانتارانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان یان ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی که مافی په‌رله‌مانتاری له‌وان سه‌ندراوه‌ته‌وه نه‌دراوه به‌و شێوازه تووبا خزر و ئه‌حمه‌د یێڵدرم که بۆ پێشکه‌ش کردنی وته‌کانیان له مه‌یدانی نئۆمارک ئاماده بوون نه‌یانتوانی وته‌کانیان پێشکه‌ش بکه‌ن.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment