یه‌کگرتوو جه‌خت له‌سه‌ر یه‌کڕیزیی کورده‌کان بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌و حیزبه‌ پشتیوانی له‌ یه‌کڕیزیی کورده‌کان ده‌کات بۆ ئه‌نجامدانی دانووستان له‌سه‌ر پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌ددین له‌ ڕێوڕه‌سمی پرسه‌ی عادل موراد سه‌رکرده‌یێکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ هه‌ولێر ڕای‌گه‌یاند: یه‌کڕیزیی کورده‌کان گرینگه‌ و ده‌بێ به‌پێی ڕێزدانانی به‌رانبه‌ر و دادپه‌روه‌ری بێت.

ناوبراو وتیشی: یه‌کگرتوو هه‌وڵه‌کانی چڕ ده‌کاته‌وه‌ بۆ ئه‌نجام‌دانی هه‌ر کارێک که‌ به‌ قازانجی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی شه‌فه‌ق نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14744

Your Comment

You are replying to: .
captcha