وته‌بێژی ڕه‌وتی سه‌در: له ‌ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌ماندا نییه‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی ڕه‌وتی سه‌در ڕای‌گه‌یاند: په‌رله‌مانی عێراق ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ یاخود په‌كخستنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌عفه‌ر مووسه‌وی وته‌بێژی ڕه‌وتی سه‌در له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد: "په‌رله‌مانی عێراق ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ یاخود په‌كیبخات، به‌ڵكوو ته‌نیا ده‌توانێت لێپرسینه‌وه‌ له ‌كۆمیسیۆن بكات، گه‌ر هاتوو به ‌به‌ڵگه‌ سه‌لماندی كه‌ پێشێلكاریی له‌كاره‌كانیدا هه‌یه‌".

وته‌بێژه‌كه‌ی ڕه‌وتی سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و كاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، ده‌رچوونه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان ‌و به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه‌ی باڵای دیكه‌ی عێراقه‌.

مووسه‌وی داوای كرد كه‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆییی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ‌و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، تانه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ به‌ "جدی" وه‌ربگرن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14735

Your Comment

You are replying to: .
captcha