بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلیم جبوورى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق داواى کردووە ئەمڕۆ شەممە دانیشتنى نائاسایى پەرلەمانى عێراق ئەنجام بدرێت.
وەک پەرلەمانتاران ئاماژەیان بۆ کردووە دانیشتنەکە تایبەتە بە تاوتوێ کردنى پێشێلکارییەکانى هەڵبژاردنى ١٢ى مەی پەرلەمانى عێراق و خوێندنەوەى یەکەم بۆ یاساى هەڵوەشاندنەوەى ئەنجامى هەڵبژاردنەکان.
ئەوە لە کاتێکدایە ڕۆژانى سێشەممە و پێنجشەممەى هەفتەى ڕابردوو پەرلەمانى عێراق هەوڵیدا لەسەر ئەو پرسە کۆ ببێتەوە بەڵام بەهۆى تەواونەبوونى ڕێژەى یاساى پەرلەمانتارانەوە ئەنجامدانى دانیشتنەکان شکستی هێنا.
سەرچاوە: NRT
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment