چیرۆکی پەیوەندیی تەلەفۆنیی ئۆباما و جەلال تاڵەبانی کاتێک کە سەردار سولەیمانی لای مام جەلال دانیشتووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری دەرەوەی پەرلەمان و سەید پەرویز فەتاح سەرۆکی بونیادی موستەزعەفان چەند بیرەوەریێکی خۆیان لە حاجی قاسم سولەیمانی دەگێڕنەوە، چەند بیرەوەریێک لەبارەی گفتوگۆکانی سەردار لەگەڵ زەریف، چەند پەیامی تایبەتی سەردار سولەیمانی بۆ جۆن کێری و هەروەها چیرۆکی پەیوەندیی تەلەفۆنیی ئۆباما و جەلال تاڵەبانی بە ئامادەبوونی سەردار سولەیمانی.

کوردپرێس: حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان لە کۆڕبەندێکدا کە ڕەهندە سیاسی و ستراتێژییەکانی پاشهاتی تیرۆری سەردار سولەیمانی لە کۆلێجی پێوەندییەکانی دەرەوەی وەزارەتی دەروە تاوتوێ دەکرد، دەڵێت: سەردار سولەیمانی هێزێکی سەربازی بوو بەڵام لە دانوستاندا دیپلۆماتێکی ڕاستەقینە بوو. ئەوەی کە کەسایەتیێکی سەربازی سەدان کۆبوونەوە لەگەڵ دیپلۆماتکارێک وەکوو زەریف ئەنجام بدات کە ئەزموونی زۆری هەیە، نیشان دەدات کە سەردار توانای تایبەتی هەیە.

ناوبراو زیادی کرد: سەردار سولەیمانی بۆ هەر قۆناغێک لە دانوستاندن سەدان سەعات کۆبوونەوەی ڕێکدەخست و تەنانەت ئادابی تەشریفاتی وەبیر دەهێنایەوە. بۆ نموونەی دەیگوت "ئەگەر ئەمەریکا بۆ خواردنی نیوەڕۆ بانگهێشت بکات، بە مەرجی ئامادەبوونی عێراق قبووڵی بکەن".

حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان هەروەها زیاتر وتی: وێڕای ئەوەی کە سەردار سولەیمانی هێزێکی سەربازی و دیلۆماسی بوو، توانای سیاسی لە هەموو پرسەکاندا گەیاندبوویە لووتکە. جەنابیان دەفرایەتیێکی سیاسیی زۆری هەبوو.

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری دەرەوەی پەرلەمان ڕاشیگەیاند: سەرەڕای هەموو بەرپرسیارێتییەکانی سەردار سولەیمانی ئاوڕی جیدیی لە وردەکارییەکان دەدایەوە و بابەتی ئەخلاقی و ئینسانیی پرسەکەی لەبەرچاو دەگرت.

حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان بیرەوەریێکی خۆی لە حاجی قاسم دەگێڕێتەوە و دەڵێت: لە کاتی دانوستانە ناڤۆکییەکاندا سەردار بابەتێکی وەبیرمان هێنایەوە تا بە جەنابی زەریف بیڵێن و ئەوانیش بە جۆن کێری بگەیێنن؛ بابەتەکەش ئەوە بوو کە لەو سەردەمەدا چەند فڕۆکەی سی130ی لە فڕۆکەخانەی مووسڵ دایانەوە و فەرماندە ئەمریکییەکان لەگەڵ سەرکردەکانی داعش کۆ بوونەوە و چەکیان ڕادەست کردن. ڕاوێژکاری سەرۆکی پەرلەمان زیادی کرد: جۆن کێریش لە کۆتاییدا قبووڵی کرد کە ئەوان گرووپێک بوون کە پەیوەندییان لەگەڵ سەرۆک کۆماردا بووە و ئەوانیش ئاگاداری ئەو پرسە بوون.

هەروەها سەرۆکی بونیادی موستەزعەفان باس لە بیرەوەریێکی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لەگەڵ سەردار سولەیمانی دەکات و دەڵێت: "هەروەها کە سەردار خۆیان پێش بینیان دەکرد، بەدەستی خوێنڕێژترین کەسان شەهید کرا.

سەید پەرویز فەتاح سەرۆکی بونیادی موستەزعەفان ئاماژە بە شەهید بوونی سەردار سولەیمانی دەکات و دڵێت: بەشداریی خەڵک لە ڕێوەڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی شەهید سولەیمانی بە هۆی نەفسی پاکی ئەو شەهیدە بوو و خودایش خۆشەوستیی ئەوەی خستە دڵی خەڵکەوە.

سەرۆکی بونیادی موستەزعەفان لە درێژەدا بیرەوەریێک لە سەدرانی خۆی بۆ عێراق دەگێڕێتەوە و دەڵێت: لە سەردەمێکدا کە وەزیر بووم سەردانێکم بۆ عێراق هەبوو، ئەو کاتە سەردەمی سەرۆک کۆماریی جەلال تاڵەبانی بوو لە کاتی کۆبوونەوەکەماندا جەنابی تاڵەبانی بە منی گوت: «ماوەیێک پێش ئێستا هەر لێرەدا پێشوازیم لە سەردار سولەیمانی کرد؛ لە کاتی گفتوگۆکەماندا پەیامێکم پێگەیشت کە سەرۆک کۆماری (پێشووی) ئەمەریکا پەیوەندیی تەلەفۆنی پێوە کردووم، جەنابی تاڵەبانی بە منیان گوت: کاتێک لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکادا گفتوگۆم دەکرد پێیم گوت دەزانی چ کەسێک ڕووبەڕووم دانیشتووە؛ جەنەڕاڵ قاسم سولەیمانی؛ جەنابی تاڵەبانی وتی کاتێک ئەمەم گوت، سەرۆکی ئەمەریکا گوتی بەجیدی دەڵێیت!؟ بە چەشنێک ئەمەی گوت کە من هەستم کرد لەبەر گەورەیی سولەیمانی سەرۆکی ئەمەریکا ماق وەستاوە».

سەید پەرویز فەتاح ئاماژەی بە فەرمانی ترەمپ کرد بۆ تیرۆری سەردار سولەیمانی و وتی: شەهید سولەیمانی گوتبووی کە من دڵنیام بەدەستی خوێنڕێژترین کەسانی جیهان شەهید دەکرێم و ئەوەش ڕوویدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 147260

Your Comment

You are replying to: .
captcha