به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عید شاهین جێگری پارتی ئیسلامخوازی هوداپار له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌و پارته له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و وتی: چیتر کاتی ئه‌وه‌ی گه‌یشتوووه په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان HDP و هوداپار ئاسایی بکرێته‌وه. له نێوان کورده‌کاندا برایێک پارتی دیموکراتیکی گه‌لانه و برایێکی دیکه پارتی هوداپار، ئێمه باسی بابه‌تێکی بنه‌مه‌ڵه‌یی ده‌که‌ین. پرسی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و هوداپار بابه‌تێکی بنه‌ماڵه‌ییه. باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندیی حکوومه‌ت ده‌بێت.
ناوبراو له درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕوونیشی کرده‌وه: ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له ڕابردووش‌دا دوژمنی ئێمه بوووه، ئه‌گه‌ر ئێستاش ئه‌و پرسه به‌رده‌وامه و له باری زه‌ینی، ئایدئۆلۆژیایی، هه‌ڵسوکه‌وت و کرده‌وه‌خوازییه‌وه جیاوازی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا هه‌یه به‌ڵام هێشتاکه ئێمه بۆ دامه‌زراندنی هاوکاری، باشترکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان، ئاسایی کردنه‌وه و نزیک کردنی چینه جۆراجۆره‌کانی کۆمه‌ڵگا پێکه‌وه بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوێکی ئه‌رێنی هه‌وڵ ده‌ده‌ین. په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتیکی گه‌لانیش له‌و پێناوه‌دا هه‌ڵده‌سه‌نگێنین.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆره‌نسل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment