به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 24ی ئایار په‌رله‌مانتارانی کۆنگرێسی ئه‌مریکا بودجه‌ی به‌رگریی 2019ی ئه‌و وڵاته‌یان په‌سه‌ند کرد و چه‌ندین کاژێر دواتر کۆمیته‌ی هێزی چه‌کداری سێناش ئه‌و بودجه‌یه په‌سه‌ند کرد.
له بودجه‌ی به‌رگریی ساڵی داهاتووی ئه‌مریکا که له مانگی ئاکته‌وبر ده‌ستی پێده‌کات 69 میلیارد دۆلار به شه‌ڕی ئه‌فغانستان، عێراق و سووریا ته‌رخان دراوه.
له خشته‌ی بودجه‌ی به‌رگریی ئه‌مریکا بۆ ساڵی داراییی 2019دا هاتوووه که 300 میلیۆن دۆلار بۆ شه‌ڕڤانانی شه‌ڕی داعش له سووریا ته‌رخان دراوه هه‌ڵبه‌ت ڕێژه‌ی پشتیوانیی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌و هێزانه له چاو ساڵی ڕابردوو 200 میلیۆن دۆلار که‌م بۆته‌وه و زۆرینه‌ی ئه‌و هێزانه هێزی کوردی سووریا‌ن به‌ڵام تا ئه‌و کاته‌ی که سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕاپۆرتێک له‌باره‌ی ستراتێژیی ئه‌و وڵاته له سووریا ئاراسته ده‌کات به‌کارهێنانی ئه‌و بودجه‌یه به‌رته‌سک کراوه‌ته‌وه. 162 میلیۆن دۆلار له‌و پاره‌یه بۆ کڕینی چه‌ک و چۆڵی سه‌ربازی ته‌رخان دراوه.
ئه‌مریکا له بودجه‌ی سه‌ربازیی ساڵی 2019 نزیک به 850 میلیۆن دۆلاری بۆ پشتیوانی له هێزه ئه‌منی و تایبه‌ته‌کانی عێراق له‌پێناو دابین کردنی ئاسایشی ناوچه ئازادکراوه‌کانی بنده‌ست داعش ته‌رخان داوه و 290 میلیۆن دۆلار له‌و پاره‌یه‌ش به هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ته‌رخان دراوه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی هیل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment