به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژێنڕاڵ فلیکس گهدنی، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هاوپه‌یمانیی دژه داعش له وڵامدانه‌وه به پرسیاری به‌کارهێنه‌رانی توویته‌ر له باره‌ی درێژه‌ی جێگیربوونی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی له‌وان ئه‌مریکا، فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا له ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان له باکووری سووریا وتی: ته‌نانه‌ت پاش شکستی داعش له دهیرهزووریش که دوایین ئۆپه‌راسیۆنی داعش و هاوپه‌یمانی به هاوکاریی هێزه‌کانی دیموکراتیکی سووریا له‌و وڵاته‌یه، پاڵپشتی له دابین کردنی ئاسایش له باکووری سووریا ده‌که‌ین.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه شکستی ته‌واوی داعش به‌ستراوه به ئه‌من کردن و سه‌قامگیرکردنی ناوچه‌کان. هاوپه‌یمانیی دژه داعش یارمه‌تی پێکهێنانی هێزه ئه‌منییه ناوخۆییه‌کان له باکووری سووریای داوه و پاڵپشتی له دامه‌زراندنی سه‌قامگیری له‌و ناوچانه ده‌کات.
ئه‌و ژێنڕاڵه به‌ریتانیایه جه‌ختی کرد هێزه‌کانی دیموکراتیکی سووریا که زۆربه‌یان هێزه کوردییه‌کانن سه‌لماندوویانه که هاوبه‌شێکی کاریگه‌ر له شه‌ڕی دژی داعشه. ئێمه درێژه ده‌ده‌ین به پاڵپشتییه‌کانمان له‌و هێزه بوێرانه.
ناوبراو له وڵامی پرسیارێکی دیکه‌دا که کورده‌کان ده‌ڵێن هاوپه‌یمانی له شه‌ڕی تورکیا له عه‌فرین خه‌یانه‌تی کردوووه، وتی: تورکیا ئه‌ندامێکی به‌بایه‌خی هاوپه‌یمانیی دژه داعشه و شکستی داعش ئامانجی هاوبه‌شی ئێمه‌یه. به‌ڵام هاوپه‌یمانی به‌رده‌وام درێژه ده‌دات به پاڵپشتییه‌کانی له هێزی دیموکراتیکی سووریا.
نیکۆلاس هراس، کارناسی کاروباری ئه‌منیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له سه‌نته‌ری نیووئهمریکهن سکیۆریتی له شرۆڤه‌ی وته‌کانی ئه‌و فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانییه به ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی-شرۆڤه‌یی ڕیجنی ئه‌ڵمانیا وتوویه‌تی: ئه‌و لێدوانانه پیشانده‌ری درێژه‌ی پاڵپشتییه بیانییه‌کان له ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان له باکووری سووریایه له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌یێکی زه‌مه‌نبه‌ندی دیاری کراو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment