به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نازم ده‌باغ وتیشی: به‌ستنی کۆنفڕانسی بازرگانیی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران له مانگی ڕابردوو که له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو گرنگیی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو بۆ به‌هێزکردن و پێداچوونه‌وه به‌په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو لا به تایبه‌تی له کاتی ئێستادا که کاریگه‌ریی قه‌یرانی دارایی له‌سه‌ر ناوچه‌که‌مان زۆر که‌م بۆته‌وه و هه‌روه‌ها شه‌ڕی داعش کۆتایی پێ هاتوووه بۆیه ده‌کرێت له ئێستادا پێداچوونه‌وه به په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی جیهان بکه‌ین و به تایبه‌تیش کار بۆ به‌هێز کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌کانمان له‌گه‌ڵ وڵاتی ئیران بکه‌ین و هه‌روه‌ها له هه‌مان کاتیش به‌ستنی ئه‌م کۆنفڕانسه هه‌نگاوێک بوو بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا.
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌ندازه‌ی به‌شداری کردن و په‌ره‌پێدانی جموجۆڵی بازرگانی له نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران 8 ملیار دۆلاره و له ئێستاشدا حکوومه‌تی ئێران و وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رمایه‌گوزارانی وڵاتی ئێران له پلانیان دایه که چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی و بووژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری له ناوچه جیاجیاکانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment