پارتی‌ و یه‌كێتی شاندێكی هاوبه‌ش ده‌نێرنه‌وه‌ به‌غدا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پارتی دیموكرات ‌و یه‌كێتیی نیشتمانی شاندێكی هاوبه‌ش ده‌نێرنه‌وه‌ به‌غدا ئه‌وه‌ش بۆ گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌لا به‌ختیار كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕای‌گه‌یاند: به‌م نزیكانه‌ له‌گه‌ڵ پارتی دیموكرات كۆ ده‌بنه‌وه ‌و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیاری پێكهێنانی شاندێكی هاوبه‌ش ده‌ده‌ن.

مه‌لا به‌ختیار ڕاشی‌گه‌یاند: شانده‌كه‌ له ‌به‌رپرسانی پارتی ‌و یه‌كێتی پێكدێن‌ و ئامانجیش له ‌پێكهێنانی بۆ شانده‌كه‌ بۆ چوونه‌ به‌غدا و گفتو گۆكردن ده‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه له ‌دوو ڕۆژی ڕابردوودا پارتی ‌و یه‌كێتی دوو شاندی جیایان نارده‌ به‌غدا و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كرد.

مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند ئه‌و شانده‌ نوێیه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی ده‌ینێرنه‌ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ ده‌بێت گفتوگۆ بكه‌ن له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق‌و پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌و حكوومه‌ته‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14685

Your Comment

You are replying to: .
captcha