بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە ماڵی کلتوری لە هەڵەبجە، به‌شێك له‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى ناوماڵ و جلوبه‌رگ و پێداویستیانه‌ى تر‌ى ڕۆژانه خراونه‌ته ڕوو كه له دوو سه‌ده‌ى ڕابردوودا له‌لایه‌ن هاووڵاتییانى هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامانه‌وه به‌كارهاتوون، ئه‌مه جگه‌له هه‌ندێك جۆرى خواردنى كورده‌وارى كه پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه سه‌ردانى ئه‌م جێگایه ده‌كه‌ن، هه‌موو كه‌س ده‌توانێت سه‌ردانى ماڵى كلتوورى هه‌ڵه‌بجه بكات بێ به‌رامبه‌ر و چێژ له تامى خواردنه‌كان وه‌ربگرێت.
له‌گه‌ڵ دانانى ئه‌م مۆزه‌خانه كلتوورییه له هه‌ڵه‌بجه، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك خۆبه‌خشه‌وه، هه‌ڵه‌بجه خاوه‌نى نزیكه‌ى 200 ناوچه و ناوچەی شوێنه‌وارییه و تائێستاش چه‌ندین كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌لى شوێنه‌واره‌ى له ناوچه شوێنه‌وارییه‌كانى ئه‌م ناوچه‌یه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى تائێستا حكوومه‌ت مۆزهخانهیێكى له‌م شاره نه‌كردووەته‌وه، كهلوپهلهکان ده‌برێنه مۆزه‌خانه‌كانى تر‌ى هه‌رێمه‌وه.
Your Comment