بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له كۆنگرهيێكى رۆژنامه‌وانيدا، كه له شارى سلێمانى ئه‌نجاميدا، مه‌لا به‌ختيار گوتى: له‌گه‌ڵ سه‌رۆک كۆمار و شاندى پارتى و باڵێۆزهكانى ئێران و توركيا و لايه‌نه براوه‌كانى هه‌ڵبژاردنى دوازده‌ى مەی كۆ بووينهوه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێست و ديدى ئه‌وان له باره‌ى هاوپهيمانييهكانى داهاتوو بزانين".
مەلا بەختیار هه‌روه‌ها گوتى: "مه‌به‌ستمان بوو راى هه‌مووان بزانين بۆ ئه‌وه‌ى يه‌كێتى بتوانێت بڕيارى خۆى بدات له باره‌ى چۆنێتى به‌شداري كردن له حكوومه‌ت، ئه‌مه‌ش پێويستى به كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ند و سه‌ركردايه‌تى و مه‌كته‌بى سياسى هه‌يه".
ناوبراو ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد "هه‌وڵ ده‌ده‌ين، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين مافه خوراوهكانمان دابين بكه‌ين و له پابه‌ندى بۆ ده‌ستوور دڵنيابين، كه دهژيێتهوه، چوونكه هه‌موو حكوومه‌ته‌كان ده‌ستووريان جێبه‌جێ نه‌كردووه و حكوومه‌تى به‌ند بژێر بوونه و هه‌ر به‌ندێكى ده‌ستووريان پێ باش بووه جێبه‌جێيان كردووه و به‌ڵام ده‌بێت بزانين به‌غداى دواى هه‌ڵبژاردن بهغدايێكى تره".
سه‌باره‌ت به سه‌ردانى به‌غداش گوتى: "هه‌رگيز ئێمه نه‌مانووتووه پێ له به‌غدا ده‌بڕين و له كاتى ريفراندۆميش وتوومانه كه يه‌كه‌م لايه‌ن دانووستانى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ين به‌غدايه".
داواشى له‌و لايه‌نانه كرد كه به نيازن بايكۆتى پرۆسه‌ى سياسیى عێراق بكه‌ن، گوتى: "داوايان لێ ده‌كه‌م پێش ئه‌وه‌ى بڕيار بده‌ن، با سه‌ردانێكى به‌غدا بكه‌ن". ئه‌وه‌شى گوت: "زۆرترين كليلى چاره‌سه‌ر له به‌غداده، جوگرافياى سياسى حوكمڕانى فراوان به‌غداده و كوردستان نييه".
مه‌لا به‌ختيار گوتيشى: "هه‌موو هه‌وڵێكى خۆمان ده‌ده‌ين كه كه‌مترين لايه‌ن بايكۆت بكات".
سه‌باره‌ت به پرسى سه‌رۆك كۆمارى عێراق و پشكى يه‌كێتى سه‌باره‌ت به‌و پرسه، مه‌لا به‌ختيار جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌وان وه‌ک يه‌كێتى، به‌ش به‌ش گفتوگۆ ناكه‌ن و گوتى: "بێگومان ئێمه گفتوگۆ تيكه تيكه ناكه‌ين له كوردستاندا، گفتوگۆ به شێوه‌ى پاكێجى له‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كان ده‌كه‌ين له‌گه‌ڵ پارتى و لايه‌نه‌كانى ديكه. هه‌موو پرسه‌كان ده‌خه‌ينه سه‌ر مێز، به گشتى هه‌وڵ ده‌ده‌ين هه‌موو ئه‌و جومگانه‌ى
بۆچوونى جياواز له باره‌يانه‌وه هه‌يه رێكدهكهوين. ناچين له‌سه‌ر به‌غدا رێكبكه‌وين و كوردستان دوابخهين و ناچين له‌سه‌ر سه‌رۆک كۆمار رێكبكه‌وين و پرسى سه‌رۆكى هه‌رێم يان سه‌رۆک وه‌زيرانى هه‌رێم يان پرسه‌كانى ديكه‌ى كوردستان هه‌ڵبگرين بۆ گفتوگۆيێكى ديكه و له‌سه‌ر هه‌مووى هه‌وڵ ده‌ده‌ين به شێوه‌يێكى ئارام و به‌رپرسيارانه گفتوگۆ بكه‌ين".
سەرچاوە: کوردستان 24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment