به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژان ئیف لودریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی ئینته‌ر فرانس جارێکی‌تر ڕه‌خنه‌ی له سیاسه‌ته‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر ئێران گرت و وتی: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزاکانی واشنتۆن بۆ سه‌ر تاران ده‌بێته‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌کان و بارودۆخی ناوچه‌که خراپتر ده‌کات.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ئه‌و بڕیاره هانی گفتوگۆکان نادات به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته‌هۆی به‌هێزبوونی ڕه‌وتی موحافیزکار له ناو حکوومه‌تی ئێران‌دا و پێگه‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته لاواز ده‌کات که لایه‌نگری گفتوگۆ و دانووستانه.
شایانی باسه ٨ی ئه‌م مانگه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا به ئیمزا کردنی بڕیارێکی فه‌رمی کشانه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی له ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران ڕاگه‌یاند که ساڵی ٢٠١٥ له نێوان وڵاتانی ٥+١ و ئێران‌دا ئیمزا کرابوو.
دواتر و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو مایک پۆمپییۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ستراتیژی نوێی وڵاته‌که‌ی به‌رامبه‌ر ئێرانی ئاشکرا کرد و ڕایگه‌یاند ١٢ مه‌رجیان بۆ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنێکی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران داناوه و له ئه‌گه‌ری جیبه‌جێ نه‌کردنی ئه‌و مه‌رجانه واشنتۆن زنجیره‌یێک سزای قورس به سه‌ر تاران‌دا ده‌سه‌پێنێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment