غایبەکانی لیستی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا

بەشی تورکیا- لە لیستی کاندیدەکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، بە هۆکاری جیاوازەوە دەمووچاوە بەناوبانگەکان ئامادە نەبوونە، کە هەندێکیان بریتین لە سەلاحەدین دەمیرتاش، فیگن یوکسداغ، عوسمان بایدەمیر، ئالتات تان، دنگیرمیر مهمت فرات، ئارتوغروڵ کورکچی، سری سریا ئولەند و لەیلا زانا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حیزبی کوردیی هەدەپە لە سەروبەندی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی 24ی جوونی 2018 لیستی بەربژێرانی خۆی کە بریتنین لە 600 کەس بۆ هەموو پارێزگاکانی تورکیا، بڵاو کردووەتەوە.

ئەو لیستە کە لە ماڵپەڕی فەرمیی هەدەپە دانراوە لە باری غایبەکانەوە زۆر گرینگە تاکوو بەشداربووان. دەمووچاوە بەناوبانگەکان لە لیستەکەدا نابینرێن، کە هۆکاری بەشداری نەکردنی زۆرینەیان نادیارە.

لە 59 پەرلەمانتاری هەدەپە کە لە هەڵبژادرنی 1 نۆڤێمبێری 2015 چوونەتە پەرلەمان، 36 کەسیان بۆ هەڵبژادرنی بەردەم کاندید نەبوونە و تەنها ناوی 23 کەس لەوان لە لیستەکەدا دەبینرێت.

بەناوبانگترینی ئەو کەسانەی کە لە لیستەکەدا نین بریتین لە:

سەلاحەدین دەمیرتاش

فیگن یوکسکداغ

سری ثریا اوندر

عوسمان بایدمیر

لەیلا زانا

ئارتوغرل کورکچو

دنگیر میر مهمت فرات

ئالتان تان

دیلک ئوجالان

بورجو چلیک ئوزکان

عەبدوڵا زیدان

فەیسەل ساری یلدیز

تووبا حزر ئوزتورک

ئەحمەد یلدریم

بسیمه کونجا

ئیبراهیم ئایهان

سەلما ئیرماک

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14606

Your Comment

You are replying to: .
captcha