به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر مه‌لا له‌و باره‌وه به هه‌واڵده‌ریی به‌غدا ئه‌لیه‌ومی وت: گفتوگۆکانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان پارته سیاسییه‌کانی سه‌رکه‌وتوو له هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕێبه‌رانی سیاسیی عێراق له به‌غدا بۆ تاوتوێ کردنی قه‌یرانی عێراق و بابه‌تی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته کۆبوونه‌وه‌یێکی گشتگیریان ببێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که باس کردنی پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی له لایه‌ن پارته براوه‌کانی هه‌ڵبژاردن ڕاست نییه و ته‌نها دروشمی هه‌ڵبژاردنییه.
مه‌لا زیادی کرد: به‌م زووانه عێراق شاهیدی ئه‌وه ده‌بێت کۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره و گشتگیر به به‌شداری هه‌موو پارته براوه‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه بچێت و ململانێی له باره‌ی پرسێکی زۆر له‌وان شوناسی عێراق و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێ و هه‌ڵوێسته‌کانی عێراق هه‌مبه‌ر کێشمه‌کێشمه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment