به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دانیشتوووانى گونده‌کانى سنووره‌که له ترس و دڵهڕاوکێیێکى به‌رده‌وامدا ژیان به سه‌ر ده‌به‌ن و ده‌ڵێن ترسیان هه‌یه له هه‌ر ساتێکدا ببه‌نه ئامانجى بۆردومانى فڕۆکه جه‌نگییه‌کان یان تۆپبارانى تۆپخانه‌کانى تورکیا.
به‌هۆى به‌رده‌وامیى بۆردومان و تۆپبارانه‌وه چه‌ندین سه‌ر ئاژه‌ڵى گوندنشینه‌کانى سنوورى برادۆست له ناو چوون و به‌و هۆیه‌شه‌وه گوندنشینه‌کان له ئێستادا ناتوانن ئاژه‌ڵه‌کانیان ببه‌نه ده‌ره‌وه‌ى گونده‌کان بۆ له‌وه‌ڕاندنیان.
سوپاى تورکیا له ئێستادا چوووه‌ته ناو شه‌ش گوندى سنوورى برادۆسته‌وه و به‌رده‌وامیش سه‌رباز ڕه‌وانه‌ى ناوچه‌که ده‌کات و دانیشتوووانى گونده‌کانیش داوا ده‌که‌ن سنوورێک بۆ جموجۆڵه‌کانى تورکیا له‌و ناوچه‌یه دابنرێت.
سه‌ره‌ڕاى بۆردومان و تۆپبارانى به‌رده‌وامى ناوچه سنوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان سوپاى تورکیا به قووڵاییی ٢٠ کیلۆمه‌تر خاکى هه‌رێمى کوردستانى بهزاندوووه و چه‌ندین بنکه‌ى سه‌ربازى نوێی دروست کردوووه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment