سوپای تورکیا چوووه‌ته‌ ناو شه‌ش گوندی هه‌رێمی کوردستان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژ له‌ دواى ڕۆژ سوپاى تورکیا هێزى زیاتر ڕه‌وانه‌ى سنوورى برادۆست له ‌ناو خاکى هه‌رێمى کوردستاندا ده‌کات و به‌رده‌وامیش شه‌ڕ و پێکدادانى چه‌کدارى له‌ نێوان سوپاى تورکیا و گه‌ریلاکانى په‌که‌که‌دا ڕوو ده‌دات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دانیشتوووانى گونده‌کانى سنووره‌که‌ له‌ ترس و دڵه‌ڕاوکێیێکى به‌رده‌وامدا ژیان به‌ سه‌ر ده‌به‌ن و ده‌ڵێن ترسیان هه‌یه‌ له‌ هه‌ر ساتێکدا ببه‌نه‌ ئامانجى بۆردومانى فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کان یان تۆپبارانى تۆپخانه‌کانى تورکیا.

به‌هۆى به‌رده‌وامیى بۆردومان و تۆپبارانه‌وه‌ چه‌ندین سه‌ر ئاژه‌ڵى گوندنشینه‌کانى سنوورى برادۆست له‌ ناو چوون و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گوندنشینه‌کان له‌ ئێستادا ناتوانن ئاژه‌ڵه‌کانیان ببه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ى گونده‌کان بۆ له‌وه‌ڕاندنیان.

سوپاى تورکیا له‌ ئێستادا چوووه‌ته‌ ناو شه‌ش گوندى سنوورى برادۆسته‌وه‌ و به‌رده‌وامیش سه‌رباز ڕه‌وانه‌ى ناوچه‌که‌ ده‌کات و دانیشتوووانى گونده‌کانیش داوا ده‌که‌ن سنوورێک بۆ جموجۆڵه‌کانى تورکیا له‌و ناوچه‌یه‌ دابنرێت.

سه‌ره‌ڕاى بۆردومان و تۆپبارانى به‌رده‌وامى ناوچه‌ سنوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان سوپاى تورکیا به‌ قووڵاییی ٢٠ کیلۆمه‌تر خاکى هه‌رێمى کوردستانى به‌زاندوووه‌ و چه‌ندین بنکه‌ى سه‌ربازى نوێی دروست کردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14595

Your Comment

You are replying to: .
captcha