HDP و IP نیسابی یاسایی هه‌ڵبژاردن وه‌ده‌ست ناهێنن

به‌شی تورکیا- کۆمپانیای ڕاپرسیی MAK به‌پێی دوایین ڕاپرسییه‌که‌ی وتوویەتی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و ئی پارت ناتوانن ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 10ی ده‌نگه‌کان بۆ مسۆگه‌رکردنی کورسی له‌ په‌رله‌مان وه‌ده‌ست بێنن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆمپانیای ڕاپرسیی MAK له‌ دوایین ڕاپرسییه‌که‌یدا که‌ ڕۆژی 13 تا 20ی ئه‌یاری 2018 له‌ نێوان 5 هه‌زار و 500 که‌س له‌ 30 گه‌وره‌شاری تورکیا ئه‌نجامی داوە ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری و 27ه‌مین خولی نوێنه‌رایه‌تیی په‌رله‌مانی تورکیا ئاوه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندوووه‌:

هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری:

ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان: له‌سه‌دا 48.5

موحه‌ڕه‌م ئینجه‌: له‌سه‌دا 22.5

مڕاڵ ئاکشنه‌ر: له‌سه‌دا 11.5

سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش: له‌سه‌دا 9

ته‌مل کارا مۆلا ئۆغڵۆ: له‌سه‌دا 2

دۆغۆ پرینجه‌ک: له‌سه‌دا 0.5

هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رایه‌تیی په‌رله‌مان:

پارتی داد و گه‌شه‌: له‌سه‌دا 41.5

پارتی کۆماریخواری گه‌لی تورکیا: له‌سه‌دا 21.5

پارتی باش: له‌سه‌دا 8

پارتی دیموکراتیکی گه‌لان: له‌سه‌دا 8.5

پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا: له‌سه‌دا 8.5

پارتی سه‌عاده‌تی تورکیا: له‌سه‌دا 2

به‌پێی ئه‌و ڕاپرسییه‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ده‌چێته‌ خولی دووهه‌م و ڕکابه‌ری له‌ نێوان ئه‌ردۆغان و ئینجه‌ ده‌بێت. به‌ڵام له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی، به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ ئی پارت له‌ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارته‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کان به‌شداری کردوووه‌، ده‌توانێت بچێته‌ په‌رله‌مان و ئه‌وه‌ش له‌ ئه‌گه‌رێکدا که‌ ده‌نگه‌کانی HDP بۆ به‌شداری له‌ په‌رله‌مان له‌ خواره‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌بێت و زۆربه‌ی له‌ کورسییه‌کانی ئه‌و پارته‌ش بۆ پارتی داد و گه‌شه‌ ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14592

Your Comment

You are replying to: .
captcha