بنکه‌یێکی ئاسمانیی ڕووسیا له‌ سووریا کرایه‌ ئامانج

به‌شی سووریا- شه‌وی ڕابردوو بنکه‌ی ئاسمانیی "حمیمیم" له‌ پارێزگای لازقیه‌ی سووریا کرایه‌ ئامانج که‌ وه‌کوو گرینگترین بنکه‌ی ئاسمانیی ڕووسیا له‌و وڵاته‌ دێته‌ ئه‌ژمار.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌ خۆجێیییه‌کان ڕایان‌گه‌یاندوووه‌ که‌ شه‌وی ڕابردوو بنکه‌ی ئاسمانیی "حمیمیم" له‌ پارێزگای لازقیه‌ی سووریا کرایه‌ ئامانج.

سه‌رچاوه‌کانی ده‌وڵه‌تی ڕووسیا و هه‌واڵه‌ بڵاوکراوه‌کان له‌ زاری به‌رپرسانی ئه‌منیی ئه‌و وڵاته‌وه‌ باس له‌ بۆردومانی ئه‌و بنکه‌ ئاسمانییه‌ به‌ فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانه‌وه‌ ده‌که‌ن به‌ڵام هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی نافه‌رمی هێزه‌ به‌رهه‌ڵستکاره‌کان له‌ ناوچه‌ی لازقیه‌ به‌ هۆکاری ئه‌و بوردومانه‌ ده‌زانن.

شایانی باسه‌؛ له‌ مانگی جانیڤێریش هه‌ندێک هێرش که‌ به‌ فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانه‌وه‌ بۆ سه‌ر بنکه‌ی ئاسمانیی "حمیمیم" ئه‌نجام درابوو خه‌ساری له‌ فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ڕووسیا له‌و بنکه‌ ستراتێژیکه‌ دا.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی زه‌رنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14583

Your Comment

You are replying to: .
captcha