ئه‌وه‌ی عه‌بادی هه‌مدیسان ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆک وه‌زیران، کارێکی هه‌ڵه‌یه‌  

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاوپه‌یمانیی نێوان سه‌در و عه‌بادی و دانوستان و ڕێککه‌وتن له‌ نێوانیان له‌ باره‌ی ئه‌وه‌ی عه‌بادی ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆک وه‌زیران، هه‌وڵێکی هه‌ڵه‌ و زیانمه‌نده‌ بۆ چاره‌نووسی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن عه‌لوی له‌وباره‌وه‌ به‌ ئه‌لمه‌علوومه‌ی وت: سه‌در ده‌توانێت به‌ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ دیکه‌ی حیزبه‌کانی شیعه‌، ئه‌هلی سوننه‌، کورد و لائیک، ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق پێکبهێنێت.

عه‌لوی ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ عێراق حیزبهایێک هه‌ن که‌ ده‌توانن ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق پێکبهێنن و ئێستا ڕه‌وتی سه‌در له‌و حیزبانه‌یه‌ که‌ زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی وه‌ده‌ست هێناوه‌.

ناوبراو زیادیشی کرد: سه‌در ناتوانێت به‌ ته‌نها ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق پێکبهێنێت، به‌ڵام به‌ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی شیعه‌، ئه‌هلی سوننه‌، کورد و لائیک که‌سایه‌تیێکی سه‌ربه‌خۆ وه‌کوو سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هه‌ڵبژێرێت.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ نزیکیی ڕاوبۆچوونه‌کانی سه‌در و عه‌بادی له‌ باره‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێ به‌ سه‌رۆکایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی، هه‌وڵێکی هه‌ڵه‌ و زیانمه‌نده‌ بۆ چاره‌نووسی عێراق و زیادی کرد: ئێستا باشترین بژارده‌ بو پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ سه‌رۆکایه‌تیی که‌سایه‌تییێکی جیا له‌ حیزبی ده‌عوه‌ی عێراقه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14582

Your Comment

You are replying to: .
captcha