به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له كۆبونه‌وه‌یێكی دۆستانه‌دا، دۆخی عێراق له دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و گفتوگۆی لیسته براوه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ عێراق گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕ، سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک ئه‌مریكا و وه‌فدی هاوڕێی روون كرده‌وه و رای‌گه‌یاند: "وه‌ک یه‌كێتی به‌شێک ده‌بین له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان چ بۆ دروست كردنی حكوومه‌تێكی نوێ له عیراق كه نوێنه‌ره‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته و لایه‌نه‌كان بێت، چ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌یێک كێشه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی عێراق و كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات."
له به‌شێكی تری وته‌كانیدا راشی‌گه‌یاند: " به‌لای یه‌كێتییه‌وه گرنگه كورد به یه‌كگرتوویی بچێته به‌غدا و له به‌غداش له‌گه‌ڵ ئه‌و لایانانه بێت كه پابه‌ندی ده‌ستوور ده‌بن و ئاماده بێت ته‌واوی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات."
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی روونیش كرده‌وه: " تاقیكردنه‌وه و ئه‌زموونی تاڵمان سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا و بودجه و جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی (140) و پرسی پێشمه‌رگه هه‌یه. ئه‌مریكایش پشتیوانی هه‌موو پێكهاته و لایه‌نه‌كانی عێراق بێت له پابه‌ندكردنی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و جێبه‌جێ كردنی ماده‌كانی ده‌ستوور."
بریت مه‌ک گۆرک نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رای‌گه‌یاند به‌لای ئه‌مریكاوه گرنگه، لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان یه‌كگرتوو بن و به یه‌كگرتوویی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانی عێراق بكه‌ن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و عێراقی یه‌كگرتوودا.
هه‌روه‌ها راشی‌گه‌یاند: "پێویسته به‌رپرسیارانه بیر له‌پ ێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق بكرێته‌وه و لایه‌نه‌كانیش زوو بگه‌نه ئه‌نجام بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ.
بریت مه‌ک گۆرک جه‌ختیشی كرده‌وه: لای ئه‌مریكا گرنگه هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بێت له چوارچێوه‌ی عیراقێكی یه‌كگرتوودا، هه‌ر وه‌ک ئومێدیشی خواست رێكه‌وتنی كورد و شیعه و سوننه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ به‌جۆرێک بێت، پشتیوانییه‌كانی ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامی پێ بدات و زیاتریشی بكات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment