بهپێی ههواڵی کوردپرێس، د. موسەنا ئەمین لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردەوە: "گروپێکمان پێکهێناوە زیاتر لە ١٦٥پەرلەمانتاری تێدایە بۆ بەستنی دانیشتنێکی پەرلەمان بۆ دەرکردنی یاسای هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنە ساختەکە و لێپێچینەوە لە تاوانباران، رەنگە بۆ ئەوە لە دانیشتنێکدا سبەی نیسابی یاسایی تەواو ببێت."
ئەوەشی وتوە: "هەرچیمان پێ بکرێت بۆ ڕیسواکردنی ئەو کارە و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکان دەیکەین، تا زیاتر بەدوای ئەم باسەدا بچیت بەڵگەی زەق و ڕوونتر لەسەر ئەو کارە قێزەونە دیار دەبێت."
ئاماژەی بەوەش کردوووە: شاردنەوەی زۆرێک لە فلاش میمۆریەکان و نەدانی وێنەی دەنگی سندوقەکان و رازی نەبوون بۆ هیچ ڕێژەیێکی بەدەست ژماردن بەڵگەی سەد لە سەدن و بەڵگەی تری ناوێت.
ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانیش ژمارەیێک لایەن لە هەرێم و بەغدا ڕەتیان کردەوە و ڕایانگەیاند کە ساختەکاری تێدا کراوە و دەنگی ڕاستەقینەی خۆیان نییە.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment