ئه‌نجومه‌نی شۆڕشگێڕانی دیموکراتی کوردی تورکیا پاڵپشتی خۆی له‌ HDP ڕاگه‌یاند

به‌شی تورکیا- ئه‌نجومه‌نی شۆڕشگێڕانی دیموکراتی کوردی تورکیا (DDKD) به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یێک پاڵپشتی خۆی له‌ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یران 2018 ڕاگه‌یاند.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی شۆڕشگێڕانی دیموکراتی کوردی تورکیا (DDKD) که‌ پێش‌ کووده‌تای 12ی سێپتێمبێری 1980 وه‌کوو گه‌وره‌ترین پێکهاته‌ی سیاسیی کورده‌کانی تورکیا به‌ئه‌ژمار ده‌هات به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یێک ئاماژه‌ی دایه‌ هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یرانی 2018 له‌ تورکیا و به‌ فه‌رمی پاڵپشتی خۆی له‌ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ڕاگه‌یاند.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوووه‌: جووڵه‌ی هاوبه‌شی حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کوردی تورکیا له‌ گه‌وره‌ترین داواکارییه‌کانی گه‌لی تورکیایه‌. به‌که‌ڵک بوونی داواکارییه‌کانی خه‌ڵک و وڵامی ئه‌رێنی پارته‌ سیاسییه‌کان به‌و داواکارییانه‌ که‌ له‌ سه‌روویاندا خوێندن به‌ زمانی دایکی، قبووڵ کردنی زمانی کوردی وه‌کوو زمانی فه‌رمی له‌ تورکیا، پاسه‌وانی له‌ شوناسی کوردی ده‌توانێت له‌ ڕه‌وتی دیموکراسی و دامه‌زراندنی ده‌ستوورێکی شارومه‌ندی له‌ تورکیا ڕۆڵێکی ئه‌رێنی بێت. بۆیه‌ له‌م پێناوه‌دا به‌ شێوه‌ی فه‌رمی پاڵپشتی خۆم له‌ حیزبی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یران ڕاده‌گه‌یێنم.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هابرسۆل

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14573

Your Comment

You are replying to: .
captcha