شه‌مه‌نده‌فه‌ڕێکی بارهه‌ڵگری نێوان ئێران و تورکیا وه‌ڕگه‌را

به‌شی ئێران/ کوردی- شه‌وی ڕابردوو شه‌مه‌نده‌فه‌ڕێکی بارهه‌ڵگری ئێرانی که‌ به‌ره‌و تورکیا ده‌ڕۆیشت له‌به‌ر هه‌ره‌س هێنانی کێو له‌ هێڵی ئاسن ده‌رچوو و که‌وته‌ خواره‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌یید محه‌مه‌د عابدی قایمقامی شاری "خووی" له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ هه‌واڵنێرانی وتوووه‌: کاتژمێر 1 و 30 خوله‌کی نیوه‌شه‌وی ڕابردوو ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ڕه‌ بارهه‌ڵگره‌ی ئێران به‌ره‌و تورکیا ده‌ڕۆیشت و له‌ ده‌ڤه‌ری گوندی "حبش قطور" له‌ هێڵی ئاسن ده‌رچوو و که‌وته‌ خواره‌وه‌.

سه‌یید محه‌مه‌د عابدی له‌وباره‌یه‌وه‌ زیاتر گوتی: هۆی ڕووداوه‌که‌ هه‌ره‌س هێنانی کێوێک بوو له‌و ناوچه‌یه‌دا و شه‌مه‌نده‌فه‌ڕه‌که‌ 6 گه‌ڵابه‌ی پێوه‌ بوووه‌ و دوو شۆفیری شه‌مه‌نده‌فه‌ڕه‌که‌ش بریندار بوون.

قایمقامی "خووی" وتیشی: هێزی فریاکه‌وتن و فریاگوزاری ئێستا سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی گه‌ڵابه‌کان و نۆژه‌ن‌کردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسنی شه‌مه‌نده‌فه‌ڕه‌که‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14572

Your Comment

You are replying to: .
captcha