کۆمیسیۆن: هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست ده‌کرێت به‌ تۆمار کردنی ناوی قه‌واره‌ سیاسییه‌کان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم ڕای‌گه‌یاند: له‌ هه‌فته‌ی داهاتوووه‌وه‌ ده‌ست ده‌کرێت به‌ تۆمار کردنی ناوی قه‌واره‌ سیاسییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان که‌ بڕیاره‌ له‌ ٣٠ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه ‌بچێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شیروان زرار وته‌بێژی کۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم له‌ کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران ده‌ست ده‌کات به‌ ئاماده‌کاری بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان که‌ بڕیاره له‌ 30 ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه ‌بچێت.

ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند خشته‌ی كاره‌کانمان په‌سه‌ند كراوه‌ و کۆمیسیۆنیش كاری له‌سه‌ر تۆماری ده‌نگده‌ران کردوووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ياداشتی حيزبه‌كان قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌ و كۆمیسيۆن له‌ ئێستادا ته‌نھا خۆی ئاماده‌ ده‌کات بۆ ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان.

ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند کار له‌سه‌ر ئه‌و گرفتانه‌ کراوه‌ که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق ڕووی داوه‌ و نیگه‌رانیی به‌شێک له‌ لایه‌نه‌کانی لێکه‌وتۆته‌وه‌.

هاوکات له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم ڕێکاره‌کانى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌سه‌ند کرد و سێ بژارده‌شى تاوتوێ کرد بۆ چۆنیه‌تیی ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن.

ئه‌و سێ بژارده‌یه‌ بریتی بوون له‌ هه‌ڵبژاردن به‌ شێوازى کۆن ئه‌نجام بدرێت یان به‌ سیسته‌مى ئه‌لیکترۆنى یان هه‌ر دوو شێوازه‌که‌ پێکه‌وه‌ په‌یڕه‌و بکرێت به‌ڵام هێشتا یه‌کلا نه‌بوونه‌ته‌وه‌ که‌ کامیان هه‌ڵده‌بژێرن.

٨ى ئه‌م مانگه‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێم له‌ مه‌رسوومێکدا ڕۆژى ٣٠ی ئه‌یلوولى ئه‌مساڵى دیاری کرد بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و هه‌فته‌ى ڕابردووش له‌ کۆنگره‌یێکى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کان ڕێکبکه‌ون ئاماده‌ن هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌کان پێکه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14569

Your Comment

You are replying to: .
captcha