نووری مالیکی: رازی نابین هیچ کەسێک ڤیتۆی لەسەرمان هەبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، بە لۆژیکی ڤیتۆکان رازی نابین و رازیش نابین هیچ کەسێک ڤیتۆی لەسەرمان هەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس لەدوای کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە وەڵامی ئەوەی بۆ سەرۆکی حکوومەتی داهاتوو، هێڵی سوورتان دەبێت لەسەر هیچ کەسێک یان نا؟ رایگەیاند: "بە لۆژیکی ڤیتۆکان رازی نابین، بەڵکوو لەگەڵ سیاسەت و بەرنامەین و دەمانەوێت حکوومەتێکی رەشید بێتە ئاراوە و پەرلەمانیش پشتیوانیی لێبکات، ئێمە ڤیتۆمان لەسەر کەس نییە، رازیش نابین هیچ کەسێک ڤیتۆی لەسەرمان هەبێت، حکوومەتی داهاتوو دەکەوێتە سەر ئەو هاوپەیمانییەی، کە هەوڵی پێکهێنانی دەدەین لەگەڵ برایانی دیکە لە سوننە و شیعە و کورد، ئەوەی بڕیاری لەسەر بدرێت ئێمە پێوەی پابەند دەبین".

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، ڕۆژی سێشەممە 22-5-2018 گەیشتنە بەغدا، سەرەتا لەگەڵ موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر کۆ بوونەوە و دواتریش چوونە لای نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی.

News Code 14567

Your Comment

You are replying to: .
captcha