هیچ ده‌وڵه‌تێک له‌ ئه‌مریکا پشتیوانی له‌ بزاڤی جیایی‌خوازی کورد ناکات

به‌شی جیهان- مایکڵ ڕۆبین پێی وایه‌ هیچ ده‌وڵه‌تێک له‌ ئه‌مریکا و ته‌نانه‌ت وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش پشتیوانی له‌ بزاڤه‌ ناسیۆنالیستی و جیایی‌خوازانه‌کانی کورد ناکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مایکڵ ڕۆبین توێژه‌ری ئه‌مریکیی په‌یمانگه‌ی ئه‌مریکه‌ن ئینترپرایز له‌ وتارێک که‌ له‌ گۆڤاری ئه‌ورووپا ئیسنیکا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ نووسیویه‌تی: سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هه‌مبه‌ر کورد پاش شه‌ڕی جیهانیی دووهه‌م به‌پێی هۆکاری بیانی بوووه‌ نه‌ک موناقیشه‌ی کورد له‌سه‌ر پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ یان ڕه‌خساندنی به‌ستێنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری بۆ ئه‌وان.

ناوبراو پێی وایه‌ دروسته‌ ڕاستییه‌ نوێکان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌رفه‌تێک بۆ کورد فه‌راهه‌م ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بۆ خه‌ونی خۆیان واتا پێکهێنانی وڵاتی سه‌ربه‌خۆ بکه‌ن به‌ڵام ئه‌و ڕاستییانه‌ بۆچوونی ئه‌مریکا له‌باره‌ی ناسیۆنالیزمی کوردی به‌م زوووانه‌ ناگۆڕێت.

مایکڵ ڕۆبین ئاماژه‌ به‌ لێکه‌وته‌ قورسه‌کانی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردی عێراق ده‌کات و ده‌شڵێت: به‌رپرسانی ئه‌مریکا سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامی 92 له‌سه‌دی پشتیوانی له‌ ڕیفراندۆم هه‌مبه‌ر لێکه‌وته‌کانی ئه‌و بابه‌ته‌ هۆشدارییان به‌ کورد دابوو و دژ به‌و بابه‌ته بوو‌ن.

ناوبراو پێشی وایه‌ که‌ کورده‌کان هه‌م له‌ عێراق و هه‌م له‌ هه‌ندێک شوێنی دیکه‌ نابێت سه‌ریان سوڕ بمێنێت له‌ پشتیوانی نه‌کردنی ئه‌مریکا له‌ لایه‌نه‌ ناسیۆنالیستییه‌ کوردییه‌کان.

مایکڵ ڕۆبین ڕاشی‌گه‌یاند: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ درێژاییی مێژوودا به‌ شێوه‌یێکی کۆنسێرڤاتیڤانه‌ ئه‌رکه‌کانی ڕاپه‌ڕاندوووه‌. ده‌وڵه‌ته‌ یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌کان جیا له‌وه‌ی که‌ چ حیزبێک ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ بێت جه‌ختیان له‌سه‌ر سه‌قامگرتوویی و ئاسایشی کاروباری نێوده‌وڵه‌تی کردوووه‌. سیاسه‌توانانی ئه‌مریکا پشتیوانی له‌ بزاڤه‌ جیایی‌خوازانه‌کان و گۆڕینی سنوور له‌ وڵاتانی ئێستا ناکه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14558

Your Comment

You are replying to: .
captcha