به‌رهه‌م  ساڵح و برێت مه‌كگۆرک كۆ بوونه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- د. به‌رهه‌م سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگۆرک نوێنه‌ری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش له‌ سلێمانی كۆ بوونه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22ی ئایار/ 1ی جۆزه‌ردان برێت مه‌کگۆرک نوێنه‌ری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا سه‌ردانی سلێمانی کرد و له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری کۆ بوویه‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ برێت مه‌كگۆڕک بۆ ڕێگری له‌ بڕیاری بایكۆتی پرۆسه‌ی سیاسی سه‌ردانی شاری سلێمانی کرد و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان به ‌تایبه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی ‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی‌ و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ‌و نه‌وه‌ی نوێ ‌‌و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی ‌و دادپه‌روه‌ری كۆ ده‌بێته‌وه‌.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان ئامانجی سه‌ره‌كیی سه‌ردانه‌كه‌ی نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ناڕازییانه‌ی له ‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ناڕازین‌ و ده‌یانه‌وێت پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق بایكۆت بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14554

Your Comment

You are replying to: .
captcha