پێویستە ENKS خۆی ئامادەی خولێکی دیکەی دانوستانەکان بکات

بەشی سووریا- ئەندامێکی لێیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) دەڵێت: پێویستە بەپێی ڕێککەوتنەکان ئەنجومەنی نیشتمانی خۆی ئامادەی دانوستانەکان بکات.

«گەلۆ عیسا» ئەندامی لێیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) لەبارەی وتەکانی ڕۆژی ڕابردووی "مەزڵووم کۆبانێ" فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کە وتبووی هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ بەپێی ڕێککەوتنی دهۆک بۆ کوردستانی سووریا دەگەڕێنەوە، وتی: ئەم وتەیە شتێکی نوێی نییە و پێشتریش ژەنراڵ مەزڵووم کۆبانێ ئاماژەی پێدابوو.

ناوبراو درێژەی دا: پەیمانی دهۆک لەسەر سێ بنەمای: پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای سیاسی، شێوازی بەڕێوەبەرایەتی سیاسی لە کوردستانی سووریا و دۆخی سەربازی؛ داڕێژرا بوو و وتەکانی ئەمدواییەش هەر بەو مەبەستە بوو و بۆ درێژە دان بە دانوستانی نێوان حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد و ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد وتران.

گەلۆ عیسا وتیشی: بۆ ماوەی چەند مانگە گفتوگۆکان بەهۆی ئامادە نەبوونی نوێنەری ئەمریکا بۆ گفتوگۆی لایەنە کوردییەکانی سووریا و هەروەها مەرج دانیانی ئەنەکەسە کە هیچ بنەمایەکیان نەبوو، ڕاگیراون و پێویستە بەپێی ڕێککەوتنەکان ENKS خۆی ئامادەی خولێکی دیکەی دانوستانەکان بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1455

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha