به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ریه‌كه له هاوپه‌یمانی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه له به‌یاننامه‌یێكی هاوبه‌شدا چه‌ند داوایێک بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ئاڕاسته‌ی كۆمسیۆن ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن "هه‌ڵبژاردنی 12ی مانگی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ یه‌كه‌مجار كه‌مترین ڕێژه‌ی به‌شداربوونی تۆمار كرد كه له‌سه‌دا 44 بوو، شێوازی پڕۆسه‌كه ساخته‌كاری له ده‌رئه‌نجامه‌كان بوو که ناڕه‌زایه‌تییێکی زۆری له سه‌رتاسه‌ری عێراق و كوردستان دروست كرد".
ئه‌و پێنج لایه‌نه داوا له كۆمسیۆن ده‌كه‌ن تۆماری ده‌نگدان به‌و شێوه‌یه‌ی كه ڕاگه‌یێندراوه بۆ خه‌ڵكی كوردستان بژار بكرێت له‌و هه‌ڵه و كه‌موكوڕییانه‌ی كه له میدیاكانه‌وه باس ده‌كرێت وه‌ک بوونی ناوی دووباره و مردوو و ئاواره و نایاسایی.
هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ن "به هیچ شێوه‌یێک كار به سكانه‌ر و سندوقی زیره‌كی ئه‌لیكترۆنی نه‌كرێت بۆ هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا چوونكه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 12ی مانگ خراپترین هه‌ڵبژاردنی مێژووی نوێی عێراق و كوردستان بوو و ئێمه هیچ پاساوێک بۆ ئه‌و بابه‌ته نابینین و دژی ده‌وه‌ستینه‌وه".
هاوپه‌یمانی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه ده‌شڵێن "له ساڵانی ڕابردوودا ئه‌گه‌رچی سكاڵا هه‌بوووه له‌سه‌ر ڕێگای ته‌قلیدی و هه‌ژماری ده‌ستی به‌ڵام پڕۆسه‌كه زۆر باشتر بوووه له هه‌ژماری ئه‌لیكترۆنی بۆیه ده‌بێت كۆمیسیۆن هه‌ستێت به دیاری كردنی ئه‌و خاڵه لاواز و ده‌روازانه‌ی له ڕابردوودا بوونه‌ته مایه‌ی ساخته‌كاری له كاتی هه‌ژماری ده‌ستی پڕۆسه‌كه و پاشتریش به ده‌ركردنی په‌یڕه‌و و ڕێكاری پێویست ڕێگری بكات له‌و هه‌وڵانه و بنه‌بڕی بكات".
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment