یەکێتیی ئەورووپا: هیچ بەدیلێک نییە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران

بەشی ئێران/ کوردی- فێدریکا مۆگرینی لە بەیاننامەیێکدا بە فەرمی کاردانەوەی پیشان دا بەرانبەر بە لێدوانەکەی ڕۆژی ڕابردوو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و وتوویەتی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی 5 کۆ یەک بەدیلی نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس فێدریکا مۆگرینی لەو بارەیەوە لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە دەستپێشخەرییێکی دیپڵۆماسییانەی ئاستی جیهانە و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیش 10 جار ڕاپۆرتی لە سەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران ئامادە کردووە و لە هەموو ڕاپۆرتەکانی ئاژانسیشدا پێبەند بوونی ئێران بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە پشتڕاست کراوەتەوە.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا گوتیشی بەئاوڕدانەوە لەوەی مەرجەعە دەولییەکان ئیلتیزام کردنی ئێرانیان پشتڕاست کردۆتەوە چاوەڕوان دەکرێت هەموو لایەنەکان پێبەند بن بە ڕێککەوتنەکە.

مۆگرینی ئەوەشی زیاد کرد کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕوونی نەکردەوە کە پاش کشانەوەی واشنەتۆن لە ڕێککەوتنەکە چۆن دەیهەوێت ئاسایش و ئەمنی جیهان دەستەبەر بکات بۆیە بڕوامان وایە کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی (بەرجام) هیچ بەدیلێکی نییە.

شیاوی ئاماژەیە ڕۆژی ڕابردوو 21ی ئایار مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ستراتێژی نوێی ئەو وڵاتەی بەرانبەر بە ئێران ڕاگەیاند و 12 داواکاریی خستە بەردەست ئێران و ئەوەش کاردانەوەی توندی بەرپرسانی باڵای ئێرانی لێکەوتەوە و لە سەرووی هەموویانەوە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە وەڵامی پۆمپیۆدا وتی: تۆ چیت کە دەتەوێت ڕێگە بۆ ئێمە و جیهان دابنێیت. ڕۆحانی تیشکی خستبووە سەر هەگبەی پۆمپیۆ و وتبووی: ئەو کەسەی تا دوێنی کاری سیخوڕیی دەکرد و ئێستا کراوە بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جیهان لێی قبووڵ ناکات دەستوەردان لە کاروباری وڵاتان بکات و سەروەرییان بشکێنێت.

هاوکات محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەش کاردانەوەیان بەو وتانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پیشان دابوو.

News Code 14538

Your Comment

You are replying to: .
captcha