بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌بدولعه‌زیز شه‌مه‌ری باڵیۆزی سعوودیه له عێراق رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌که‌ی مسته‌فا کازمی بۆ شانشینی شانشینی یه‌کگرتووی سعوودیه له کاتێکی گرنگدایه و کۆمه‌ڵێک پرسی سیاسی و ئه‌منی و ئابووری تاوتوێ ده‌کرێن و له چه‌ند بوارێکیشدا ژماره‌یێک ڕێککه‌وتن واژۆ ده‌کرێن.
لای خۆییه‌وه ڕاوێژکاری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌که‌ی مسته‌فا کازمی له‌بارودۆخێکی تایبه‌ت و گرنگدا ئه‌نجام ده‌درێت، پێشتریش له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی تیمی حکوومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی هه‌ماهه‌نگی عێراق - سعودیه رێکخراوه، تیمه‌که‌ش عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیری دارایی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات.
حسێن عه‌لاوی وتیشی، "سه‌ردانه‌که‌ی کازمی چه‌ند بابه‌تێکی بایه‌خدار بۆ هه‌ردوو وڵات له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانه‌ش چه‌ند ڕێگایێک بۆ چاره‌سه‌کردنی قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که و هه‌ماهه‌نگیی ئابووری و پاڵپشتی کردن بواری گه‌شه‌پێدان و پلانی وه‌به‌رهێنان که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی وه‌به‌رهێنانی نیشتمانیی عێراقه‌وه پێشکه‌ش به‌کۆمپانیاکانی سعوودیه ده‌کرێت، که په‌یوه‌سته به‌ئاسانکاری حکوومه‌تی عێراق بۆ کۆمپانیاکان".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment