پۆمپيۆ جه‌خت له‌سه‌ر هاوکاری له‌ پێناو سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ نامه‌یێکدا بۆ مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، مايک پۆمپيۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جه‌خت له‌سه‌ر هاوکاریی هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌ پێناو ئاشتی و سه‌قامگیری ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ وه‌ڵامی نامه‌ی پیرۆزباییی مه‌سروور بارزانی ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌ریمی کوردستان بۆ مایک پۆمپیۆ به‌ بۆنه‌ی ده‌ست به ‌کار بوونی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا وێڕای سوپاس و ئاواته‌خوازی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان پابه‌ندبوونی وڵاته‌که‌ی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی دووپات کرده‌وه‌.

له‌م نامه‌یه‌دا پۆمپیۆ جه‌ختی له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ریکا بێوچان له‌گه‌ڵ گشت هاوپه‌یمان و هاوبه‌شه‌کانی تێده‌کۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری زیاتر له‌ ناوچه‌که‌ و سه‌رانسه‌ری جیهان جێگیر ببێت و زه‌مینه‌ی له‌بارتر بۆ پێشکه‌وتن و ئاسووده‌ییی گه‌لان بڕه‌خسێنرێت.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14523

Your Comment

You are replying to: .
captcha